ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، وه‌زاره‌تی بێهداشتی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌زه ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ١٠ هه‌زار و ٣٢٨ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و ئاماری برینداره‌كانیش سنووری ٢٥ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
ڕۆژی ڕابردوو ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به فه‌رمی ڕایگه‌یاند كه غه‌زه‌ی به ته‌واوی گه‌مارۆ داوه و هێزه‌كانیان به‌ره‌و ناوه‌ندی ئه‌و شاره پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن، هه‌ر چه‌ند له دوو به‌ره‌ی شه‌ڕ له باكووری غه‌زه هێشتا پێكدادان له نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام ناوچه‌كه به ته‌واوی گه‌مارۆ دراوه. شه‌وی ڕابردوو له وڵامی مووشكبارانی حه‌ماس و حیزبۆڵڵای لوبنان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بنكه‌كانی ئه‌و دوو گرووپه‌یان به چڕی بۆردوومان كرد. هه‌روه‌ها له شاری ڕامه‌ڵڵا له كه‌رانه‌ی باخته‌ری هه‌وڵی تیرۆركردنی “مه‌حموود عه‌باس” درا و دواتر گرووپێكی سه‌ر به حه‌ماس به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت. هه‌ر چه‌ند ده‌فته‌ری “مه‌حموود عه‌باس” ڕه‌دی كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ناوبراو ته‌ندرووستی باشه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دوو كه‌س له هێزه‌كانی پاراستنی “مه‌حموود عه‌باس” كوژراون.