کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

دوایین ئامار سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی قوربانییان له‌ عێراق

كۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤى عێراق له‌ دوایین ئاماریدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ژماره‌ی قوربانیانى خۆپیشاندانەکانى عێراقى لەسەرەتاى مانگی ئۆکتۆبەرەوە گه‌یشتووه‌ته‌ ٥٤٣ کەس و نزیکەى ٣٠ هەزار کەسیش برینداربوون.

کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ٢٧٦ کەسیان لە شاری بەغدای پایتەخت کوژراون. بەپێى ئه‌م بەیاننامەیه‌، ٢٢ چالاکوانى مەدەنى “تیرۆرکراون”، ٧٢ کەسى دیکە بێسەروشوێنن و رفێنراون، ٢٧٠٠ پرۆسەى راگرتن رووبەڕووى چالاکوانان بووه‌تەوە و تا ئێستاش ٣٢٨ کەس راگیراون و بەرنەدراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە سەرەتاى مانگى ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردووەوە، دژى نەبوونى  خزمەتگوزارى و بێکارى و نەبوونى هەلى کار، خۆپیشاندانى بەرفراوان لە شارەکانى ناوەراست و باشورى عێراق روویدا، کە دواتر داواکاریی خۆپیشاندەران بۆ گۆڕینى دەسەڵاتدارانى عێراق گۆڕدرا و سەرەڕاى دەستلەکارکیشانەوەى عادل عەبدولمەهدى و راسپاردنى محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت تا ئێستاش بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕووداوی ته‌قه‌كردن له‌ خوێندنگه‌یه‌كی ئیاله‌تی تگزاس

komalah

ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتییانی كوردستانی له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كرێماڵ له‌ناوچه‌ حاشیه‌نشینه‌كان

komalah

هێرشی چه‌كداری بۆسه‌ر هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی پترۆشیمی دێهلۆڕان

komalah

ڕاگه‌یاندنی دۆخی مه‌ترسیدار به‌هۆی شه‌پۆلی خۆڵبارین له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی شاری مهاباد له‌ ئاست گه‌نده‌ڵیی شاره‌داری ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاووڵاتیی له‌ شاری “سه‌رپولی زه‌هاو”

komalah