دوایین ئامار سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندووه‌: لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا پێنج كه‌س به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٣٣ كه‌سی دیكه‌ش به‌م ویرووسه‌ گیرۆده‌ بووه‌.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، کۆی گشتی توشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌زار و ٢٢٢ كه‌س و له‌م ژماره‌یه‌ هه‌تا ئێستا، ٢٤ كه‌س كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٧٥٠ كه‌سیش له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ٤٤٨ كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێ هێشتووه. ‌

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *