وەزارەتى تەندروستى هەرێمی كوردستان له دوایین ئاماریدا رایگەیاندووه، ١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکراون و بەوەش، ژمارەی توشبووان لەو پارێزگایە بۆ ٢١ کەس بهرزبووهتهوه.
لە راگەیەنراوێکى وەزارەتى تەندروستى هەرێمدا هاتووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، پشکنین بۆ ٢٦٠ کەس لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا ١٠ توشبووی نوێی له شاری سلێمانی و ١٢ حاڵەتیش لە هەولێر تۆمارکراون. ئەمەش لەکاتێکدایە، بە تۆمارکردنی ئەو ١٢ حاڵەتە نوێیە، ژمارەى ئەو کەسانەى لە هەرێمى کوردستاندا توشى کۆرۆنا بوون بۆ ٧٦ کەس بەرزبووەوە کە ٥٤ کەسیان لە پارێزگاى سلێمانی و ٢١ کەسیش لە هەولێر و کەسێکیش لە دهۆکە. تا ئێستا یەک کەس بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە و ١٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.