ڕۆژییه‌كشه‌ممه‌١یمانگیخه‌زه‌ڵوه‌ر،٤٢زیندانیکەلەبەشی 8ی زیندانی “ئه‌وینه‌وه“به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی شه‌وی شه‌ممه‌٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر گوازرانەوە بۆ زیندانی “ڕەجاییشەهر” زیندانییەکان تا ئێستا لە بەشی كه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌و زیندانه‌دان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو زیندانییانەی کە لەكاتی ڕوودانی ڕووداوه‌كه‌ی زیندانی “ئه‌وین” برینداربوون، هێشتا چاودێری پزیشکییان لێ ناکرێ و هەروەها له هه‌موو ئیمكاناتێكی ڕفاهی و بێهداشتی بێبه‌شن. شایانی باسه بڕیار بووه زندانییەکان بۆ به‌ندی ٤ بگۆازنه‌وه به‌ڵام به‌هوی دژایه‌تی كردنی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌ندی ٥ كه شوێنی ڕاگرتنی به‌ندكراوانی غه‌یره سیاسیه.