ماوه‌ی هه‌شت مانگه په‌ره‌ستاران و سه‌رجه‌م كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنه حقووق و پاداشته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٥ ڕۆژه له مانگی به‌فرانباره‌وه هێچ هه‌واڵێك له‌سه‌ر پێدانی حقووقی ئه‌م مانگه‌شیان نییه.
“عه‌لی ئه‌شره‌ف ڕه‌حمان_په‌نا” به‌رپرسی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنه له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه داوه سه‌ره‌ڕای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنه له‌گه‌ڵ خولی نوێی تووشبوون به وایرۆسی كۆرۆنا، پزیشكان و په‌ره‌ستارانی ئه‌و شاره به‌گشتی له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفت ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه و به تێپه‌ڕبوونی ٥ ڕۆژ له مانگی به‌فرانبار ئه‌مه هه‌شته‌مین مانگه كه حقووقه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه و له ژێر گوشارێكی سه‌ختی ئابووری و رۆحی دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. شایانی باسه له دوای چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی كادری ده‌رمانی شاری سنه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن هیچ به‌رپرسێكی ڕژیمه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان نه‌دراوه.