مانگرتنی كرێكارانی شێركه‌تی نه‌وتی “كوه مۆباره‌كی” جاسك له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌ستی شه‌ش مانگی كار كردنیان و ناڕوونی چاره‌نووسی كاره‌كه‌یان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌ڵاڕێزان دوازده‌یه‌مین ڕۆژی خۆی تێپه‌ڕاند.
كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته له ژێر چاودێری شێركه‌تی په‌یمانكاری “كه‌یسۆن” خه‌ریكی درووست كردنی كۆگای نه‌وتی خاون به‌ڵام بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگه حه‌قده‌ستی لانیكه‌م ٨٦٠ كرێكاری ئه‌و به‌شه دوا خراوه. شایانی باسه له ڕۆژی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنی مانگرتنی كرێكارانی شێركه‌تی نه‌وتی “كوه مۆباره‌ك” به‌رپرسانی ئه‌و شێركه‌ته به‌ڵێنیان به كرێكارانی ناڕازی دا كه له‌ماوه‌ی ٤٨ كاتژێری داهاتوودا هه‌موو حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان پێ ئه‌ده‌ن، به‌ڵام به تێپڕبوونی زیاتر له ١٢ ڕۆژ هێشتا حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه.