ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پترۆشیمی به‌نده‌ر خۆمه‌ینی، له ناڕه‌زایه‌تی به گواستنه‌وه‌ی سه‌دان كرێكار بۆ شیركه‌تی غه‌یره سه‌نعه‌تی به‌نده‌ر ماهشه‌هر، بۆ دوازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رانبه‌ر ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
پترۆشیمی به‌نده‌ر خۆمه‌ینی، شیركه‌تێكی هۆڵدینگیه و شیركه‌تی عه‌مه‌لیانی غه‌یره سه‌نعه‌تی ژێر مه‌جمووعه‌ی ئه‌و شیركه‌ته‌یه كه ته‌نیا هێزه‌كانی ڕه‌سمی و قه‌راردادی ده‌توانن بۆ ئه‌و شیركه‌ته بگوازرێننه‌وه و گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی ته‌نیا به مه‌رجی ڕه‌زامه‌ندی خۆیان جێبه‌جی ده‌كرێت. ٣٠٠ كرێكاری ئه‌و پترۆشیمیه كه ١٠ بۆ ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ شیركه‌تی سه‌ره‌كین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بڕیاره‌ی گۆاستنه‌وه‌ی كرێكاران ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی پاداش و وڵانانی مه‌زایاكانیان.