کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دوازدهه‌مین ڕۆژی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شێركه‌تی حه‌وت ته‌په‌ به‌ بڕیارێكی به‌كۆمه‌ڵ ڕۆشتوونه‌ته‌ ئه‌هواز و له‌ به‌رانبه‌ر بینای پارێزگاری خووزستان ڕۆژی دوازده‌هه‌می مانگرتنه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ برد.

كرێكارانی شێركه‌تی حه‌وت ته‌په‌ خوازیاری جێبه‌جێ بوونی ته‌واوی خواست و داواكارییه‌كانیان هه‌روه‌ك وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، دیاری كردنی چاره‌نووسی به‌ڕێوبه‌ری شێركه‌ت، گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو كرێكارانی ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، تازه‌ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كرێكارانی وه‌رزی و به‌شی ئافات، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كشت و كاڵ و نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی كارخانه‌كه‌ و كۆتایی هێنان به‌ پڕۆسه‌ی دادگایی كردنی پارێزه‌ره‌كه‌یان بوون. شایانی باسه‌ ئه‌و كرێكارانه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری و ده‌نگدانی به‌ كۆمه‌ڵ بڕیاریان دابوو كه‌ ئیتر له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر پارێزگاری خووزستان  درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كان بده‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ٩ به‌كرێگیراوی ڕژیم له‌ مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ

komalah

ئاگاداركردنه‌ویه‌ك له‌ نێوخۆی وڵات بۆ لاوانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 13 كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ خوێندكار له‌ مانگرتنی زانكۆكانی ئێران

komalah