کۆبوونەوەی پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی سامان یاسین، هونەرمەندی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری کرماشان، بۆ جاری سێیەم دوا خرا.
“سامان یاسین” دوای یەک ساڵ و ٢٢ ڕۆژ ئهشكهنجه و بهندكران، تووشی نەخۆشی خوێنبهربوونی مهسانه بووه و باری تەندروستیی ناجێگیرە. ڕۆژی دووشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، دانیشتنی پێداچوونەوە بە دۆسیەی “سامان یاسین” کە دەبوو لە لقی ٢٨ی دادگای گشتی و ئینقلابی تاران بەڕێوەبچێت، بە هۆکاری نادیار هەڵوەشێندرایەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش، له ڕۆژانی ١٨ی گوڵان و ١٨ی خهرمانانی ئهمساڵ بەڕێوەچوونی دادگای ئهو بهندكراوه دواخرابوو. “سامان یاسین” ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ بەهۆی پشتیوانی لە ئاخێزی جەماوهری “ژینا” لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.