به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، په‌ره‌ستارانی ئۆستانی ورمێ و باقی شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ئۆستانه، ماوه‌ی یه‌كساڵه حقووقه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ڕایانگه‌یاندووه كه وه‌زارتخانه ده‌بێ ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بدۆزێته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، په‌ره‌ستاران وتوویانه كه په‌رداخت نه‌كردنی یه‌كساڵ حقووق، كارانه، زێده‌كاری، حه‌قی لیباس و مه‌ئموورییه‌ت، كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆیان پێكهێناوه و كۆمه‌ڵی په‌ره‌ستارانی ئۆستانی وه‌ده‌نگ هێناوه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ژماره‌یه‌ك له په‌ره‌ستاران له ورمێ به خستنه‌ڕێی كارزارێك له‌ژێر ناوی “من مافی خۆم ده‌وێت”، له‌ئاست دواخرانی حقووق و مه‌زایاكانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.