کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

“ده‌یه‌ی فه‌جر” ، نومایشی ساخته‌كاریه‌كی مێژوویی

١٢ی ڕێبهندان ساڵڕۆژی گهڕانهوهی خومهینی بۆ ئێرانه‌. كۆماری ئیسلامی بۆ كهم ڕهنگ كردنهوهی ڕووداوهكانی ڕۆژی ٢٢ی ڕێبهندان كهبهپێچهوانهی خواستی خومهینی ڕوویاندا، ڕۆژانی كۆتایی تهمهنی ڕژیمی پاشایهتیی كردبه١٠ ڕۆژ و ناویدهیهی فهجری لهسهر دانا. لهو ڕۆژهوهههموو ساڵێك بۆ ماوهی ١٠ ڕۆژ، تا ٢٢ی ڕێبهندان، جێژن و ڕێوڕهسمی تایبهت لهلایهن ڕژیمهوهلهسهرتاسهری ئێران بهڕێوهدهچێت. ئهگهرچی دهمێكهئهو نومایشهفهرمایشیانهلهڕهونهق كهوتوون، بهڵام ئهمساڵ ههر لهسهرهتاوهبێ ڕونهقتر لهههمیشهبوو. فێستیواڵی هونهری كهههموو ساڵێك لهو ڕۆژانهدا و بهو بۆنهیهوهبهڕێوهدهچێت، لهگهڵ تهحریمی بهرینی هونهرمهندان بهرهوڕوو بووهتهوه‌. پتر له١٤٠ هونهرمهندی بهناوبانگ لهبوارهجۆراوجۆرهكاندا، لهسینهماوهبگرهتا شانۆ و مۆسیقا، سهرهڕای ههڕهشهو گوشاری بهردهوامی دهزگا ئهمنیهكان، بهشداری نهكردنی خۆیان لهو نومایشهدهوڵهتیهدا ڕاگهیاندووهو لهخێری خهڵاتی ئهو فێستیواڵهش گوزهراون.

سهرانی كۆماری ئیسلامی، لهماوهی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا بهردهوام ههوڵیان داوهكهلهگرینگیی ڕووداوی ٢٢ی ڕێبهندان كهم بكهنهوه، لهبهر ئهوهیكه، ڕاپهڕینی خهڵك لهو ڕۆژهدا نهتهنیا بهرههمی فهرمانی خومهینی و ڕهوتی ئیسلامی نهبوو، بهڵكوو بهپێچهوهوانهی مهیلی ئهوان ڕوویدا و ههر بهم هۆیهوهلهساڵهكانی دواتردا كاری سهركوتی شۆڕشی بۆ ڕژیمی ئیسلامی دژوارتریش كردهوه‌. بهشایهتیی بهڵگهمێژووییهحاشاههڵنهگرهكان، خومهینی بهردهوام ڕووبهخهڵك دهیكوت كهدهست نهدهنهڕاپهڕینی چهكداری و هێرش نهكهنهسهر ناوهندهنیزامیهكان و پهیڕهوانی خومهینیش هۆشداریان دهدا كه‌ “هێشتا ئاغا فهرمانی جههادی دهرنهكردووه‌”. بهڵام جۆش و خرۆشی شۆڕشگێڕانهی خهڵك لهسهرتاسهری ئێران، بهردهوام پهرهی دهستاند و فهرمانهكانی خومهینی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی كاریگهر نهبوون. كاتێك كه ڕاپهڕینی چهكداری بۆ تێكشكاندنی ماشێنی دهوڵهتیی ڕژیمی پاشایهتی بوو بهئهمری واقع، ئهوكات دهرفهت پهرستانهههوڵیان دا لهقالبی پشتیوانی كردن دا، بهرینایی ئهو ڕاپهڕینهسنووردا بكهن. بهڵام جهماوهری خهڵك كه ههستیان بهمهترسی زهوت كردنی شۆڕش كردبوو، گوێیان بهو قسانهنهدهدا. ڕۆژی ٢٢ی ڕێبهندان، هێرش بۆسهر ناوهندهكانی دهسهڵاتی شا، كهههوادارانی خومهینی دهیانویست دهست نهخواردوو تهحویلی وهربگرن، دهستی پێكرد. لهو ڕۆژهدا جهماوهری خهڵكی ڕاپهڕیو دهستیان بهسهر زۆرێك لهپادگان و پازگاكان داگرت و ههزاران چهك كهوتهدهست خهڵكهوه‌. لهڕاستیدا ڕاپهڕینی ٢٢ی ڕێبهندان لووتكهی شۆڕشی ٥٧ بوو.

لهماوهی پتر لهچوار دهیهی ڕابردوودا، كۆماری ئیسلامی، دژهشۆڕشێكی واقعیی ناولێنائینقلابی ئیسلامیو بهسهر بیروڕای گشتییی دا سهپاند. تهنانهت ئهمڕۆكهكار بهجێگایهك گهیشتووهكهلهدهرهوهی ڕژیمیش كهم نین ئهو كهسانهی وا بهناڕهوا ئاخێزی شۆڕشگێڕانهی خهڵكی ئێران دژبهڕژیمی شائینقلابی ئیسلامیناولێدهنێن و لهڕابردووی خۆیان بهخاتری بهشداری كردنیان لهو ئینقلابهدا، پهشیمانن.

بێ گومان ڕهوتی ئیسلامی بهڕێبهریی خومهینی، یهكێك لهئاراستهبههێزهكانی ئهوكات بوو دژبهڕژیمی شا. ئهو ئاراستهیهش لهمێژووی ئێراندا سوننهتی خۆی ههبوو و خاوهنی ڕێبهری و ناوهند و پایهی فیكری بوو. ئهو ڕهوتهساڵیانێكی زۆر وهك دهوڵهتێك لهناو دهوڵهتێكی دیكهدا، لهكۆمهڵگای ئێران چالاكیی دهكرد.  ههر ئهو تایبهتمهندیانهش ئیمكانی بهو ڕهوتهدا كهبهكهڵك وهرگرتن لهخاڵهلاوازهكانی ڕهوتی شۆڕشگێڕانهی واقعی، سواری شهپۆلی شۆڕش بێت و مههاری كات و سهرهنجام لهماوهی ٢ تا ٣ ساڵدا ئهو كارهی كهڕژیمی شا نهیتوانی ئهنجامی دات، ڕژیمی ئیسلامی بهئهنجامی گهیاند. پێناسهكردنی شۆڕشی ٥٧ به‌ ” ئینقلابی ئیسلامی  بههۆكاری عهینی و مێژوویی، دوور لهڕاستیهو ساختهكاریهكی بهتهواو مانایه‌‌. كۆماری ئیسلامی میراتگری ئهو شۆڕشهنییه، بهڵكوو بهرههمی شكستهكهیهتی. باس كردنی تهنیا چهند نموونهبۆ سهلماندنی ئهو وتهیهبهسه‌. ئهوهڕاستیهكی حاشاههڵنهگرهكهپشتی ڕژیمی شا بهمانگرتنی كرێكاران و كارمهندان و موعهلیمان و خوێندكاران شكا، نهك بهسینهزهنی عاشوورا و درووشمی ئهڵڵاهوئهكبهر وتنی شهوانهلهسهربانی ماڵهكانهوه‌. ئهوهمانگرتنی كرێكارانی سهنعهتی نهوت بوو كهنهتهنیا پایهكانی ڕژیمی شای وهلهرزهخست، بهڵكوو خومهینیشی ناچار كرد كهبازهرگان بۆ نێوبژی و بهمهبهستی كۆتایی هێنان بهو مانگرتنهبنێرێتهجنووبی ئێران. بزووتنهوهی خوێندكاری لهئێران وهك بوارێكی پڕ جموجۆڵی خهبات دژبهڕژیمی پاشایهتی، لهماوهی چهند دهیهی حهیاتیدا، بهردهوام بزووتنهوهیهكی سێكۆلار و پێشكهوتووخواز بووهكهتێیدا كهلامی ئاخری خوێندكارانی چهپ و كۆمۆنیست دهیانكرد. ئایا لهگهڵ عهقڵ دهگونجێ كهژنانی ئێران بهملیۆن بڕژێنهسهر شهقامهكان بۆ ئهوهیكهیاسا ئیسلامیهكان لهژیانیاندا بهكردهدهربێنن؟ ئایا خهڵكی كوردستان و توركهمهن سهحرا بۆ پاراستنی ئایینی ئسلام ڕاپهڕیبوون؟ تهنانهت كاتێك كهدرووشمی حكوومهتی ئیسلامی بوو بهدرووشمی بهشێكی بهرین لهخهڵك، كهمتر كهسێك لهو خهڵكهدهیزانی كهلهپشت ئهو درووشمه‌‌دا، چیها كارهسات لهبۆسهدان.

لهساڵهكانی حكوومهتی شادا، لهحاڵێك دا كهنووسراوهكانیعهلی شهریعهتیكهبهشێوازی سیاسی، تهبلیغی شیعهگهریی دهكرد، لهههزاران بهرگدا چاپ دهكرا و لهبهردهست خهڵك دادهندرا و ناوهندی كلتووریحوسهینیهی ئێرشادلهتاران بهئیمكاناتێكی زۆر و بهچاپخانهیهكی بهرینهوه‌‌ كهوتبووه‌‌ ئیختیار ئهو و هاوفكرهكانیهوه، لهحاڵێكدا كهنهشریهیمهكتهبی ئیسلاملهقۆم وهك ئۆرگانی ناڕهسمی ڕهوتی ئیسلامی ئۆپۆزیسیۆن، ئازادانهچاپ و بڵاو دهكراوه، ههڵسووڕاوانی چهپ تهنیا لهبهر ههبوونی نامیلكهیهكی ماركسیستی، زیندانی درێژماوهیان بهسهر دا دهسهپا‌. ئهگهر واقعیهت ئهوهیهكهلهساڵی ١٣٥٧دا جهماوهری خهڵك لهئێران بههیوای گهیشتن بهئازادی و وهدی هاتنی ژیانێكی باشتر  و ئینسانی دژبهڕژیمی شا ڕاپهڕی بوون، كهوابوو چ ڕوویدا كهڕژیمی ئیسلامی بهدهسهڵات گهیشت و ههموو ئاوات و ئارهزووهكان كهوتنهژێڕ گڵ. لهبهشی دووههم و كۆتایی ئهم بابهتهدا، وڵامی ئهو پرسیارهدهدهینهبهر باس و لێكۆڵینهوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

زیانپێگەیشتوانی شەڕی  کۆنەپەرستانە لە ئوکراین چ کەسانێکن؟

komalah

منداڵان ئاسیب پەزیرترین توێژ له کۆمەڵگای ئێران

komalah

نەشتەرگەری ئابووری، ئاگری ڕق و تووڕەیی خەڵک بڵێسەدارتر دەگات

komalah

خەڵک نەتەنیا لەدژی گرانی، بەڵکوو خوازیاری بەدەستهێنانی سەرجەم مافە پێشێلکراوەکانی خۆیانن.

komalah

ساڵهاتی دووهه‌م كاره‌ساتی شیمیاباران به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌دا

komalah

ڕاگه‌یاندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ست بوونی بزووتنه‌وه‌ی دژ به‌ گرانی و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

komalah