ئه‌مڕۆ ٧ی ئاوریل، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٨ی خاكه‌لێوه، ڕۆژی جیهانی ته‌ندرووستی و ده‌رفه‌تێكه تا كاره‌ساتی نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩ و ڕۆڵی نیزامی سه‌رمایه‌داری و چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێك بۆ نموونه، به‌كورتی هه‌ڵسه‌نگێنین.
میدیا ده‌وڵه‌تییه‌كانی چین ڕۆژی ٩ی ژانویه‌ی ساڵی ٢٠٢٠، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، ڕایانگه‌یاند كه ویرووسی كۆرۆنا له لایه‌ن تیمێك له پسپۆڕانی ئه‌م وڵاته له شاری ووهان شناسایی كراوه. ئه‌م ویرووسه له دێسامبری ساڵی ٢٠١٩دا له لایه‌ن زانایه‌كی چینیه‌وه شناسایی كرابوو. به‌ڵام به‌رپرسانی چین به دهرهنگییهوه هه‌واڵه‌كه‌یان دایه میدیاكان. هه‌ربۆیه ناوی كۆویدی ١٩یان له‌سه‌ر نه‌خۆشیی ئه‌م ویرووسه دانا.
ئه‌م ویرووسه له ڕێگه‌ی بازرگانێكی پۆشاكی خه‌ڵكی قۆم هاته ئێران و له مانگی ڕێبه‌نداندا مه‌علووم بوو كه ئه‌و له‌ڕێگه‌ی زیاره‌تگای سه‌ره‌كیی شاره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه. به‌رپرسانی ڕژیم پاش ئاگادار بوون له‌م موسیبه‌ته، خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان قه‌ره‌نتینه كرد. به‌ڵام به بیانووی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس كه له ڕێكه‌وتی ٢ی ڕێبه‌نداندا بهڕێوهده‌چوو، له خه‌ڵكیان شارده‌وه. پاش به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه بێ ڕهونهقهكهیان، هه‌واڵی مه‌رگی سه‌رچاوه‌گرتوو له كۆویدی ١٩یان به‌ره‌به‌ره بڵاوكرده‌وه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدا بوو كه كادره ده‌رمانییه مرۆڤ دۆسته‌كان وێڕای ده‌رمانی فیداكارانه‌ی نه‌خۆشه‌كان، ئه‌م هه‌واڵه‌یان پێشتر بڵاو كردبۆوه. پاش ئاگاداریی گشتی له كۆویدی ١٩، به‌دیلی پسپۆڕان و خه‌ڵكی وشیار ئه‌وه بوو كه نه‌خۆشخانه‌كان به كه‌ره‌سته‌ی پاراستن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ویرووسه ته‌یار بكرێن، گشت ناوه‌نده كارییه غه‌یره زه‌روورییه‌كان دابخرێن و كرێكارانی ئه‌م ناوه‌ندانه بیمه‌ی بێكاری وه‌ربگرن، كرێكاران و ناوه‌نده كارییه زه‌روورییه‌كان به ته‌واوی ئیمه‌ن بكرێن، شاری قۆم قه‌ره‌نتینه بكرێت، گشت ناوه‌نده زیارهتییهكان دابخرێن، ڕێوڕه‌سمه مه‌زهه‌بیه‌كان به‌ڕێوه‌نه‌چن و كۆمه‌ڵێك چالاكیی هاوشێوه ئه‌نجام بدرێت. به‌ڵام داخستنی ناوه‌نده‌كانی كار له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نانی سه‌رمایه و سپاهی و ئاخونده ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئێران نه‌یده‌خوێنده‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌م پێشنیارانه پشت گوێ خران. داخستنی زیاره‌تگاكانی وه‌ك مه‌عسوومه و ڕه‌زا، كه وه‌ك شه‌فابه‌خش به خه‌ڵك ناسێندرابوون، و ته‌عتیلیی ڕێوڕه‌سمه خورافییه‌كان بۆ ئایه‌توڵڵا ده‌نك درشتهكان، قه‌بووڵ نه‌ده‌كرا. ته‌یار كردنی نه‌خۆشخانه‌كان، كادری پزیشكی و كرێكارانی ناوه‌نده زه‌رووریه‌كان له لایه‌ن كابینه‌ی ڕووحانییه‌وه، به‌م هۆكاره ڕه‌ت كرایه‌وه كه بوودجه‌یان نییه. له‌و جێگایه‌ش كه ده‌وڵه‌ت به درهنگییهكی زۆره‌وه و له‌ژێر گوشاری بیروڕای گشتی، چه‌ند هه‌وڵێكی نیوه‌چڵ و نابه‌رده‌وامی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ویرووسه ئه‌نجام دا، له‌گه‌ڵ موقاومه‌تی جۆراوجۆر به‌ره‌وڕوو بۆوه و بێ ئاكام مایه‌وه. كۆماری ئیسلامی به‌م شێوه‌یه هاووڵاتییانی ژن و پیاو و منداڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ساته ڕووبه‌ڕوو كرده‌وه كه ده‌یبینین. به پێی هه‌واڵه ڕه‌سمییه‌كان تا ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، ١٧ شارستان له باروودۆخی سوور و ٤٢ شاره‌ستان له باروودۆخی نارنجی دابوون و ٦٢ هه‌زار ١٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌ڵام له‌و جێگه‌وه كه ئاماره ڕه‌سمییه‌كان له‌گه‌ڵ ئامار و زانیاریی ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی و لێكۆڵه‌رانی سه‌ربه‌خۆ یه‌كجار جیاوازه، پێشنیاری ئه‌وه كراوه كه ئاماره‌كانی ڕژیم زه‌رب له ٥ بكرێت تا ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی قوربانیان به‌ده‌ست بێت.
ویرووسی كۆرۆنا كاتێك شناسایی كرا كه سه‌رمایه، خه‌ریك بوو قه‌یرانێكی قووڵی ئابووریی وه‌پشت سه‌ر ده‌نا. ویرووسی كۆرۆنا ئه‌م قه‌یرانه‌ی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر توندتر كرده‌وه. ئامرازێكی كارامه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ویرووسه، قه‌ره‌نتینه بوو. ئه‌م باروودۆخه بۆ كرێكارانێك كه ناچار بوون له نێوان مه‌رگی سه‌رچاوه‌گرتوو له پرسیهتی و كۆویدی ١٩ یه‌كیان هه‌ڵبژێرن، یه‌كجار كاره‌ساتبار بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئه‌وان له ڕووی ناچارییه‌وه له نێوان درێژه‌دانی كار و قهرهتینه، كار كردن و مه‌ترسیی تووش بوون به كۆرۆنایان هه‌ڵبژارد. توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگاش، بێجگه‌له بورژواكان و خاوه‌نانی ده‌سه‌ڵات، زه‌ربه‌ی توندیان له‌م به‌ڵا جیهانی و ماڵوێرانكه‌ره به‌ركه‌وت و ته‌ڵه‌فاتی زۆریان دا. له‌ناو قوربانیاندا كه‌متر بورژوا و خاوه‌نكاره به‌ناوبانگه‌كان ده‌بیندران له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان به سواری فڕۆكه شه‌خسیه‌كانیان خۆیان گه‌یاندبووه ئه‌و شوێنانه‌ی كه هێشتا ویرووسهكه زه‌فه‌ری پێنهبردبوون. ئه‌وان له‌وێوه و به كه‌ڵك وه‌گرتن له دوایین ده‌ستكه‌وته‌كانی تێكنۆلۆژی، كه‌سب و كاره‌كه‌یان به كه‌ڵك وه‌گرتن له هێزی كاری كرێكاران به‌ره‌وپێش برد و له هه‌مان حاڵیش‌دا له یارمه‌تیی تریلیۆن دۆلاریی ده‌وڵه‌ته‌كانی وڵاتانی پێشكه‌وتوو (له‌وانه یارمه‌تیی ٤ تریلیۆن دۆلاریی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی و فێدێرال ڕێزێروی ئه‌مریكا) به‌هره‌مه‌ند بوون.
ویرووسی كۆرۆنا بۆ كرێكاران و خه‌ڵكی كه‌م داهات هاوشێوه‌ی داسی مه‌رگ بوو، به‌ڵام بۆ خاوه‌نانی سه‌رمایه و ده‌وڵه‌ته‌كانیان تیغی دوو به‌ر بوو. ویرووسی كۆرۆنا له هه‌مان حاڵ‌دا كه بێتوانایی نیزامی سه‌رمایه‌داریی له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگای بۆ هه‌مووان ئاشكرا كرد، بوو به هۆی ئه‌وه‌یكه به‌شێك له خاوه‌نانی سه‌رمایه پووڵ پاروو بكه‌ن. كهڵان سه‌رمایه‌داره‌كان، بانكداره گه‌وره‌كان و كۆمپانییه زه‌به‌لاحه‌كان، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له یارمه‌تیی ده‌وڵه‌تی و شیركه‌ته ده‌رمانییه‌كان و نه‌خۆشخانه خسووسیه‌كان، له ڕێگه‌ی فیدا كردنی ته‌ندرووستیی خه‌ڵك، ملیاردها دۆلاریان به سه‌رمایه‌كانی پێشووی خۆیانه‌وه زیاد كرد. كۆمپانییه گه‌وره‌كانی وه‌ك ئامازۆنیش، كه له ڕێگه‌ی ئانلایهنهوه كار و موعامه‌له ده‌كه‌ن، به مایه دانان له هێزی كاری هه‌رزان و ته‌ندرووستیی كرێكاران، ملیاردها دۆلاریان قازانج كرد. هه‌روه‌ها مه‌رگی خانه‌نشینكراوان و كه‌م ئه‌ندامان به ویرووسی كۆرۆنا، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌ته‌كان مووچه‌ی خانه‌نشینكراوان و بوودجه‌ی پاراستنی جه‌معییه‌تی به‌ساڵاچووان، به‌تاڵان به‌رن.
حاته‌م به‌خشیی ده‌وڵه‌ته‌كان و ئاسانكاریهكانیان بۆ توندكردنه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران، له حاڵێكدا ئه‌نجام درا كه ئه‌وان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ویرووسه كوشنده‌یه ته‌نانه‌ت ماسك، ئه‌ڵكۆڵ و به‌تایبه‌ت ده‌زگای هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردی پێویستیان نه‌بوو. ئه‌وان كه ئه‌زموونی ویرووسهكانی “سارس” و “ئیبۆلا“یان هه‌بوو، له كڕین و ئه‌نبار كردنی چه‌ند ملیۆن ده‌زگای هه‌ناسه‌دان بۆ ڕۆژانی هاوشێوه ،خۆیان بواردبوو. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه به‌رده‌وام و به ده‌یان ساڵه چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی به‌رهه‌م دێنن و ئه‌نباری ده‌كه‌ن.
له یه‌ك كه‌لامدا، ویرووسی كۆرۆنا و نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩، كه داسی مه‌رگیان هه‌موو ڕۆژێ تیژتر ده‌كه‌ن، نیشانیان دا كه ته‌مه‌نی مێژوویی نیزامی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر چووه و له ئێستادا پێویسته جێگای خۆی بداته نیزامێكی كارامه و بێگومان ئه‌م نیزامه‌ش حكوومه‌تی شۆرایی كرێكاران و ئابووریی سۆسیالیستییه.