شه‌وی شه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چه‌كدارانی تالیبان هێرشیان كرده سه‌ر مه‌راسمێكی شایی له ولسو‌الی نه‌نگه‌رهار و لانیكه‌م ٢ كه‌سیان كۆشت و پتر له ١٠ كه‌سیان (له‌وانه ٤ منداڵ) بریندار كرد.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆحێیه‌كانی ئه‌فغانستان، ئه‌و هێرشیه كاتێك ڕوویداوه كه مه‌راسمی “خه‌نه‌به‌نان” له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی مۆزیك به‌ڕێوه‌ده‌چوو، چه‌كدارانی تالیبان هه‌وڵیان دا ڕێگری كن له‌و جه‌شن و خۆشییه، به‌ڵام خه‌ڵك به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه و له ئاكامدا چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه خه‌ڵكیان داوه‌ته به‌ر ده‌سرێژی گولله كه به هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س كۆژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.