ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌رمانان ، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش له ناڕه‌زایه‌تی به نابه‌رابه‌ری حقووقه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانی خۆیان ، به شێوه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌تا ئه‌م ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه له شاری “سمیرۆم”ی سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان ده‌ستی پێكرد و له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك ڕۆژ هه‌موو ئیداره‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرته‌به‌ر . شایانی باسه ئه‌و كارمه‌ندانه هۆكاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی خۆیان بۆ نابه‌رابه‌ری به‌نیسبه‌ت زۆری كار كردن و كه‌می حقووقه‌كان و وه‌رنه‌گرتنی مه‌زایای كاری ڕاگه‌یاندووه .