به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕووسییه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند كه به‌دوای په‌یامی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته به مه‌جلیسی فێدێڕاڵ، ئه‌ندامانی كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت سه‌رجه‌م ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.
“دیمیتری مێدوێدێف” سه‌باره‌ت به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ڕایگه‌یاند، ئه‌م گۆڕانكارییه نه ته‌نیا له هه‌ندێ له به‌نده‌كانی ده‌ستووری ڕووسییه، به‌ڵكوو به شێوه‌ی گشتی له هه‌ڵسه‌نگاندنی هێز، به‌ڕێوه‌بردنی كاروبار، داڕشتنه‌وه‌ی یاسا و دادوه‌ری به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌نجام ده‌درێت. شایانی باسه، پێشتر “وێلادێمیر پووتین” سه‌رۆك كۆماری ڕووسییه له په‌یامی ساڵانه‌ی خۆی بۆ په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته، پێشنیاری كردبوو كه هه‌ندێ چاكسازی له ده‌ستووری ئه‌م وڵاته بكرێ و ئه‌م چاكسازییه بخرێته پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌وه. پووتین چاكسازییه‌كی پێشنیار كردووه كه ڕاسته‌وخۆ ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانی ده‌ستووری ڕووسییه له فه‌زای حقووقی ئه‌م وڵاته دابین ده‌كات. ناوبراو هه‌روه‌ها خوازیاری زیاتر كردنی ئێختیاراتی شوڕای ده‌وڵه‌تی بووه كه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی ئه‌وه و ته‌رحێكی پێشنیار كردووه كه به‌هۆیه‌وه، په‌رله‌مان ده‌توانێ وه‌زیرانی ده‌وڵه‌ت په‌سه‌ند بكات. ئه‌مه له كاتێكدایه كه سه‌رۆك كۆمار ئێختیاری ئه‌وه‌ی ده‌بێ كه ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر كار وه‌لا نێ. مێدوێدێف له لێدوانێكیدا كه له تلوێزیۆنی میللی ڕووسییه بڵاوكرایه‌وه ڕایگه‌یاند، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌م مه‌به‌سته ڕاده‌ست كراوه كه به “ویلادێمیر پووتین” ئه‌و هه‌له بدرێت كه گۆڕانكارییه‌كانی جێ پێویستی بۆ چاكسازیی له ده‌ستووری ڕووسییه ئه‌نجام بدرێت.