ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چالاكی ئیداره‌كان و هه‌ندێ له كاره‌كان له زۆربه‌ی ئۆستانه‌كانی ئێران له‌ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه‌وه ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه و به پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه، ترافیك له هه‌ندێ له شاره‌كانی ئێران زیاد بووه.
“حه‌سه‌ن ڕووحانی” سه‌رۆك كۆماری ئێران پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌و كارانه‌ی كه مه‌ترسیان كه‌متره له ڕێكه‌وتی ٢٣ی خاكه‌لێوه‌وه له شار ستانه‌كان و له ڕێكه‌وتی ٣٠ی خاكه‌لێوه‌وه له ئۆستانی تاران ده‌توانن چالاكییه‌كانی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه به‌ر له ده‌ستپێكی ئه‌م ته‌رحه، حه‌سه‌ن ڕووحانی خوازیاری “چاودێری ورد” به‌سه‌ر ڕه‌چاوكردنی “ته‌رحی مه‌ودوای كۆمه‌لایه‌تیی” له ئۆستانه‌كان ببوو. كه‌وتنه‌وه كاری ناوه‌نده‌كانی كار له حاڵێكدایه كه حه‌فته‌ی ڕابردوو، سه‌عید نمه‌كی وه‌زیری بێهداشتی ئێران ڕه‌خنه‌ی له وه‌ها روویكردێك كردبوو و هوشداری دابوو كه چكۆله‌ترین حه‌ركه‌تێكی هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراو و به‌دوور له هه‌ڵسه‌نگاندنی كارناسانه، زیانێكی جیدی و قه‌ره‌بوو نه‌كراوه به‌دواوه ده‌بێت. به پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌كان، هه‌تا ئێستا چوار هه‌زار و ٢٣٢ كه‌س له ئێران به‌هۆی تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.