به پێی ڕاپۆرتهكان، لە سنوری پارێزگای ئێدرنە لە باکوری رۆژئاوای تورکییه، ٣٥ کۆچبەرى نایاسایی دەستگیر کران.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردووەتەوە، تیمەکانی جەندرمە، ٣٥ کۆچبەریان لە ژمارەیەک گوندی سەربە قەزای مەریج لە سنوری پارێزگای ئێدرنە کە هەوڵیاندابوو بە نایاسایی بچنە یۆنان دەستگیر کردووە. ئاماژە بەوەشکراوە، کۆچبەرەکان هەڵگری رەگەزنامەی عێراق، سورییه، پاکستان و بەنگلادیش بوون. ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژانە بە دەیان کۆچبەر لە تورکییه ، کە دەیانەوێت لەسنورەکانى ئەو وڵاتەوە بەهۆى خراپی دۆخى وڵاتەکانیانەوە بۆ وڵاتانى رۆژئاوا کۆچبکەن، دەستگیر دەکرێن.