کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

ده‌ستگیر كردنی سه‌دان په‌نابه‌ر له‌ توركییه‌

نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە تورکییه‌ رایگەیاند، لە ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنییەکانی تورکییه‌ ١٥ هەڵمەتییان بۆ دەستگیرکردنی ئەو پەنابەرانە کردووە کە بەنیازبوون بە خاکی ئه‌م وڵاته‌دا بەرەو ئۆروپا بڕۆن، لەو هەڵمەتەشدا ٦٦٧ پەنابەر دەستگیرکراون کە بەشێکی زۆریان خه‌لكی عێراقن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، تەنها له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانانن لەناوچەی ئایڤاجیک و شاری چاناکاڵێ لە شەش ئۆپراسیۆنی هێزە  دەریاوانەکانی تورکییه‌دا ٢٨٠ پەنابەر دەستگیر کراون کە بەرەو جەزیرەکانی یۆنان بەرێ دەکەوتن. ئەوەش لەکاتێکدایە کۆچکردن بۆ وڵاتانى ئەوروپا لە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە بەردەوامە و ڕۆژانە بەشێکى پەنابەران دەگەڕێنەوە یاخود دیپۆرت دەکرێنەوە و بەشێکیشیان لە ناو دەریاى “ئیژە”دا دەخنکێن.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ دوورگه‌ی لاوان

-

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی ئانارشیست و چه‌پ له‌ ئه‌مریكا و ئیتالیا

-

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د

-

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی شه‌ش كرێكار له‌ پترۆشیمی ڕازی

-

به‌یانیه‌ی شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركوتی ژنان

-

هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌ندامێكی پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سه‌رچنار

-