میدیاکانی توركییه ڕایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی ئهم وڵاته ٣٠٥ كۆچبەریان لە پارێزگای ئەدێرنە کە لە هەوڵ دابوون بەرەو وڵاتانی ئۆرووپایی كۆچ بكهن دەستگیرکردووە.
میدیاکانی توركییه ههروهها ڕایانگەیاندووە، ئەم کۆچبەرانە بەڕەچەڵەك، ئەفغانى، عێراقى، ئێرانى، سورى، پاكستانى و مەغريبى بوون. ئاماژەیان بەوەشكردووە، “لە ئەنجامى گەڕان و كۆنترۆڵكردن بۆسەر شارۆچكەكانى ئوزونكۆپرو، هاڤسا، مەريچ و گوندەكانى سەر سنورى بەستراو بە ناوەندى شار، کۆچبەرەکان دەستگیرکراون. ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی ١١ی ئەم مانگەدا لە ئاوەکانی نێوان یونان و ئیتالیا، بەلەمێک بە ٥٣ سەرنشینەوە نقوم بوو، کە ویستبوویان لە یونانەوە بەرە و ئیتالیا بڕۆن.