ڕۆژی شه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، دوو چالاكی سیاسی به ناوه‌كانی “مۆژگان كاووسی” و “سه‌كینه په‌روانه” له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پزیشكی و ڕه‌فتاری نامرۆڤانه‌ی به‌ڕێوبه‌رانی زیندان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌كینه په‌روانه چالاكی سیاسی له زیندانی مه‌شهه‌د به‌ندكراوه و باروودۆخی سه‌لامه‌تی زۆر ناجێگیره و به‌رپرسانی زیندان سه‌ره‌ڕای زانینی دۆخی سه‌لامه‌تی ئه‌م به‌ند كراوه سیاسیه له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆده‌بوێرن و ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی زیندان ده‌ستی داوه‌ته ئه‌م مانگرتنه. له لایه‌كی دیكه‌وه “مۆژگان كاووسی” به‌ندكراوی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كه له ناڕه‌زایه‌تی به ڕه‌فتاری ناشیاو و نامرۆڤانه‌ی به‌رێوبه‌رانی زیندان، هه‌روه‌ها ناكاره‌مه‌یی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم مانگرتنی له خواردن ڕاگه‌یاندووه.