ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌تی حه‌مل و نه‌قڵی خه‌لیج فارس له ئاست گوڕینی بارودۆخیان له دائێمی بۆ په‌یمانی بۆ دوو هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م شیركه‌ته له مه‌یدانی نهماز له شاری ئێسلام شه‌هر كۆبوونه‌وه.
كرێكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌دا ڕایانگه‌یاندووه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خسووسی ئه‌م شیركه‌ته به بی ئاگاداری كرێكاران به نیازه قه‌راردادی لانیكهمی ١٥٠ كرێكار له‌م شیركه‌ته له قه‌راردادی ڕه‌سمی بۆ په‌یمانی بگۆرێ. كرێكاران هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌م كاره ئه‌منییه‌تی كاری كرێكاران ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.