ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان كرێكارانی كارخانه‌ی چوكا له شاری تاڵش سه‌ر به ئوستانی گیڵان، ده‌ورێكی نوێ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌یان له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستپێكرد.
ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان زیاتر له ٤٠٠ كه‌س ده‌بێ، به كۆبوونه‌وه له نێو بیناكه و حه‌ساری ئه‌م كارخانه خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكاران خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ حه‌قی ئیزافه‌كاری، خستنه‌وه‌گڕی كارخانه‌كه و درێژ كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی كرێكاران بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م كرێكارانه نزیكه‌ی دوو مانگه كه به بێ قه‌رارداد و بیمه كار ده‌كه‌ن.