جارێکى دیکە لە تورکییه شەپۆلێکى نوێى دەستگیرکردنى چالاکوانان، ئەندامانى ئۆپۆزسیۆن و فەرمانبەرانى ئهرتهش، بە تۆمەتى گومانى بەشدارى کردن لە کودەتاکەى ساڵى 2016، دەستى پێکردەوە.
داواکارى گشتى تورکییه، ڕۆژی سێشەممە فەرمانى گرتنى بۆ ٢٢٨ کەس بە گومانى بوونی پهیوهندی لەگەڵ تۆڕێک کە ئانكارا پێى وایە دەستى لە کودەتاکەى ساڵى ٢٠١٦دا هەیە دەرکرد. بەپێى هەواڵى میدیا تورکییەکانیش، زۆربەى ئۆپەراسیۆنەکانى ئەم دواییەى دەستبهسهر کردن لە شارهكانی ئیزمیر و ئانكارا ئەنجام دراون. شایانی باسه، لەو کاتەوەى کۆدەتا شکستخواردوەکەى تورکییه ئەنجامدراوە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە ٨٠ هەزار کەسیان دەستگیرکردووە و ١٥٠ هەزار کەسى دیکەشیان لەکارەکانیان دور خستۆتەوە.