چەند مانگێکە دراوی نیشتمانیی تورکیه رۆژ له دوای رۆژ بەهاکەی زیاتر لەدەست ئه‌دات و هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بوه‌ته هۆی گرانی و تووڕه‌یی خه‌ڵك و به‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژی سێشەممە خه‌ڵكی شاره‌كانی ئیستامبۆڵ ، ئێزمیر و ئانكارا ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی و هه‌ڵئاوسان داوای ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌ردوغان ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك گرته‌ی ویدیۆیی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه خۆپیشاندانی خه‌ڵكی شاره‌كانی ئیسانبۆڵ ، ئانكارا و ئێزمیر له دژی دابه‌زینی نرخی لیره‌ی توركیه و سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شارانه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بوون.