ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی شێركه‌تی نه‌وت و گازی “زاگرۆسی جنووبی” به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شێركه‌ته‌وه له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی هه‌موو شۆفێرانی ئه‌و شێركه‌ته به “سیسته‌می ساپنا” و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و شێركه‌ته بوون. شایانی باسه له ئاكامی چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كرێكارانه له “سیسته‌می ساپنا” له ڕێكه‌وتی ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٩ی هه‌تاوی ڕوویداوه و ئه‌وانی له كۆمه‌ڵێك ماف و حه‌قده‌ست و بیمه‌ی كاری بێبه‌ش كردووه.