له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی “میراوا”ی بۆكان به ناوی “ئارمان زینه‌تی”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری بانه ده‌سته‌به‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری بانه به بێ هۆكارێكی دیاریكراو هیرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه و ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیاریان كردووه. شایانی باسه كه تا كاتی ئامادە کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانییارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتییه له‌به‌ر ده‌ستا نییه.