٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی نوامبری ٢٠١٤ ئیداره‌ی هاوبه‌شی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له كانتۆنی جه‌زیره له كوردستانی سووریه، به ده‌ركردنی به‌یانیه‌یه‌ك یاسا و بنه‌مای مافه‌كانی ژنی ڕاگه‌یاند. بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یانیه‌یه به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ر كردنی ماف و ئازادی ژن و گه‌یشتن به یه‌كسانی ژن و پیاو له كوردستانی سووریه و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نگاوێكی گرینگ بووه. ئه‌م به‌یانیه‌یه كه له‌سه‌ر یه‌كسانی ژن و پیاو له بوار ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و مافی ژن له چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌دا پێداگری ده‌كات، به ئاشكرا به‌ره‌نگاری كلتووری كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی و نه‌ریتی دواكه‌وتووی پیاومه‌زنی ده‌بێته‌وه.
به پێی ئه‌م یاسایه كه له ئێستادا له بواری جێبه‌جێ كردن دایه، ژنان مافی هه‌ڵبژاردان و هه‌ڵبژێردرانیان له ئیداره جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگادا هه‌یه، ماره‌یی وه‌ك یه‌كێك له نیشانه‌كانی به كۆیله كێشانی ژن هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، چه‌ندهاوسه‌ری و ژن له جیات خۆێن بایی و هاوسه‌رگیری له به‌رامبه‌ر دیه‌دا قه‌ده‌غه كراوه، ژن و پیاو له بوار ئیرس و میراته‌وه له مافێكی یه‌كسان به‌هره‌مه‌ندن، هه‌ڵاواردن و توندوتیژی دژبه ژنان قه‌ده‌غه ڕاگه‌یه‌ندراوه، كوشتنی ژنان به پاساوی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس جه‌نایه‌ت به حیساب دێت و یاسا په‌یگیری ده‌كات، ژن و پیاو بۆ كاری یه‌كسان حه‌قده‌ستی یه‌كسان وه‌رده‌گرن، توندوتیژی و هه‌ڵاواردنی دژ به ژنان تاوان له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و به پێی یاسا سزای بۆ دیاری ده‌كرێت و …
په‌سند كردنی ئه‌م یاسایه یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته به‌نرخه‌كانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی جه‌زیره و بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه شكستی به ڕه‌وتی كۆنه‌په‌رستی داعش هێنا و له به‌رامبه‌ر په‌لاماری ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئه‌ردۆغان به سه‌ربه‌رزیه‌وه خۆڕاگری كرد. ماهیه‌ت و ناوه‌رۆكی ئه‌م یاسایه نه ته‌نیا دژبه بنه‌مای ئیدێئۆڵۆژیكی ده‌سه‌ڵات و گرووپ و هێزه كۆنه‌په‌رسته ئایینیه‌كانه له ناوچه‌كه، به‌ڵكوو له له‌دژی ئامانج و سیاسه‌ت و كرده‌وه‌ی هێز و حیزبه ڕه‌نگاوره‌نگه ناسیۆنالیسته‌كانی كوردستانه كه بۆ پاراستنی سوننه‌تی پیاوسالاری و بێ مافی ژن له پشت بیروبۆچوونی ئایینی و شه‌رعی ئیسلام سه‌نگه‌ریان گرتووه. بۆ نموونه له عێراق له ماوه‌ی سێ ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی حیزبه سیاسیه‌كان، پاڕله‌مانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری یاسای بنه‌ڕه‌تی ڕژیمی ئیسلامی عێراقدایه و له ژێر گوشاری بۆچوونی پیاوسالاری له كۆمه‌ڵگا، چه‌ندین یاسای له‌وانه چه‌ند هاوسه‌ری پیاوانی په‌سند كردووه و به‌مجۆره پێگه‌ی ڕه‌گه‌زی دووهه‌م و بێ مافی ژنی له بواره جۆراوجۆره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌قامگیر كردووه. یاسای په‌یوه‌ندیدار به مافه‌كانی ژن له كانتۆنی جه‌زیره له لایه‌كه‌وه یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له كوردستانی سووریه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دوژمنی و نه‌فره‌تی ده‌سه‌ڵات و هێزه كۆنه‌په‌رسته ئیسلامیه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌م یاسایه هه‌موو ژنان و مرۆڤه ئازادیخوازه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان بانگه‌شه‌ی پشتیوانی و هاوپشتی ده‌كات.
كانتۆنی جه‌زیره به په‌سند كردنی ئه‌م یاسایه سه‌باره‌ت به مافی بنه‌ڕه‌تی ژنان ، به ئاشكرا كلتوور و نه‌رینی كۆنه و پڕتووكاوی ئایینی و پیاومه‌زنی له ناوچه‌كه خستووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌م به‌ڵگه یاسایه ئاسۆی یه‌كسانی ژن و پیاوی به‌ره‌وڕووی خه‌ڵكی كوردستانی سووریه و ژنانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه به عه‌لاقه و نیگه‌رانیه‌وه ده‌ڕواننه كوردستانی سووریه و به‌ره‌وڕووی هه‌موو ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌موو ژنێكی ژان چێشتووی هه‌ڵاواردن، كردووه‌ته‌وه. په‌سه‌ند كردنی ئه‌م یاسایه له كانتۆنی جه‌زیره و ڕاگه‌یاندنی یه‌كسانی ژن و پیاو له به‌رامبه‌ر یاسادا هاوشێوه‌ی گرتنه‌وه‌ی سه‌نگه‌رێكی نوێنه له خه‌باتی بێ پسانه‌وه‌ی ڕزگاری ژن له ده‌ست سته‌م و نابه‌رابه‌ری. داڕشتنی ئه‌م یاسایه ده‌ستكه‌وتی حزووری ژنان له بواره جواراوجۆره‌كانی خه‌بات و ئاكامی به‌شداری ڕاسته‌وخۆیانه له ناوه‌ند و ئۆرگانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنه‌كان و به‌رهه‌می بوێریی ژنانی ئازادیخوازه كه بۆ دیفاع له‌م ده‌ستكه‌وتانه‌یان چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه و له به‌رامبه‌ر دوژمنی هاری وه‌ك داعش و فاشیزمی ئه‌ردۆغان ته‌نانه‌ت له گیانیشیان گۆزه‌راون. له ڕاستیدا، ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه ڕێگایان بۆ گه‌شه‌ی زیاتری تواناكانی ژنان خۆش كردووه.
خه‌باتی ژنان له پێناو ڕزگاریدا نیشانی داوه كه مافه‌كانی ژن جیهانین و نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك به پاساوی جیاوازی كلتووری و ئایینی ئه‌م مافانه به‌رته‌سك كاته‌وه. یاسای كانتۆنی جه‌زیره سه‌باره‌ت به یه‌كسانی ژن و پیاو ده‌رخه‌ری توانایه‌كی به‌هێزی كۆمه‌ڵایه‌تیه بۆ وه‌ڕێ خستنی ئاڵووگۆری پێشكه‌وتوو و ئه‌م یاسایه‌ش ده‌توانێ بۆ هه‌موو ژنانی سته‌ملێكراو له گۆشه و كه‌ناری جیهان ببێته ئاڵای خه‌بات بۆ ڕزگاری ژن.
له باروودۆخی ئێستادا كه ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كوردستانی سووریه له ژێر په‌لامار و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركییه و گڵۆپی سه‌وزی زلهێزه ئیمپریالیست و ده‌سه‌ڵاته كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه دایه، په‌ره‌پێدانی بزووتنه‌وه‌ی پشتیوانی له ڕۆژئاوا ده‌توانێ ده‌ور و نه‌خشێكی گرینگی له مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌دا بێت. ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له كوردستانی ئێران كه ڕۆڵی به‌رچاوی ژنان له بزووتنه‌وه‌ی كۆبانی و خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر هێرشی ئه‌رته‌شی توركیه له درێژه‌ی سوننه‌تی دامه‌زراندنی بنكه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان له شاری سنه و موقاومه‌تی ٢٤ ڕۆژه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مشاره له به‌هاری ساڵی ٥٩ ده‌زانن، پێویسته به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانن له بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی سووریه پشتیوانی بكه‌ن. گه‌ڵاڵه یاسای كانتۆنی جه‌زیره سه‌باره‌ت به یه‌كسانی ژن و پیاو هاوكات به‌ڵگه‌ی مه‌حكووم كردنی ڕژمی دژه ژنی كۆماری ئیسلامیه كه پتر له ٤٠ ساڵه به یاسای شه‌رعی ئیسلام، ژن به نیوه‌ی پیاو حیساب ده‌كات و له ڕێگه‌ی سه‌ركوتگه‌ریه‌وه سیاسه‌تی ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زی به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی زاڵ كردووه.
له ئێستادا، ئه‌ركی هه‌موو ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و بزووتنه‌وه پێشكه‌وتووه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه كه ده‌ستكه‌وته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ یه‌كسانی ژن و پیاو به ده‌ستكه‌وتی خۆیان بزانن و به هه‌موو هێزه‌وه له به‌رامبه‌ر په‌لاماری ده‌وڵه‌تی توركییه، له ئه‌زموونی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری جه‌ماوه‌ری پشتیوانی بكه‌ن. به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای مافه‌كانی ژن ده‌توانێ ڕێگاخۆشكه‌ری داڕشتنی یاسا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه‌ش بێت. بێ گۆمان یاسای ماف و ئازادی تاكه‌كه‌سی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، یاسای مافی منداڵان و پاراستنی ژینگه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئیعدام و … ده‌توانێ ده‌ستكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی كانتۆنه‌كان قووڵتر و به‌ربڵاوتر بكاته‌وه. داڕشتنی ئه‌م یاسایانه ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری زیاتری ده‌ستكه‌وت و ئه‌زموونه‌كانی ئه‌م خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریه و بزووتنه‌وه‌ی جیهانی هاوپشتی له خه‌ڵكی كوردستانی سووریه به‌هێزتر ده‌كات.