به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی پوشپه‌ڕ، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی عۆمەران بە ڕاگەیاند، سپای پاسدارانی ڕژیم ١١ شوانکاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
فەرزەنگ ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی عۆمەران ڕاگەیاند، کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٦ سەربازی سپای پاسداران بە قوڵای چوار کیلۆمەتر سنوری هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە و تەقەیان لە دوو شوانکارە کردووە و ئەوانیش هەڵهاتوون. ئەوەشی وت، دواتر هێزەکەی سپا، ٤٢٠ سەر مەڕیان بردووە، پاشان هاووڵاتیان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مەڕوماڵاتەکانیان لە سپا ده‌ستبه‌سه‌ر كران. دوای دەستبەسەرکردنیان بۆ ماوەی چەند سەعاتێک، ئەو ١١ کەسەیان ئازاد کران بەڵام تا ئێستا ئەو ٤٢٠ سەر مەڕەیان نەداوەتەوە بە خاوەنەکانیان کە دەستیان بەسەردا گرتووه.