ئیسماعیل عه‌بدی، چالاكی سینفی موعه‌لیمان، پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ١ مانگی گوڵان، له كاتێكدا كه به شوێن كاروباری ده‌ركردنی به‌خشنامه‌ی مه‌ره‌خه‌سیه‌كه‌یه‌وه بوو له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه و بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی مه‌ره‌خه‌سیه‌كی سه‌ردانی دادیاری زیندانی ئێوینی كردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م چالاكه سینفیه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به پێی به‌خشنامه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئازاد كرابوو و دادیاری چاوه‌دێری زیندانیش ئه‌م هه‌واڵه‌ی له‌مباره‌یه‌وه پشتڕاست كردبۆوه، به‌ڵام به شێوه‌ی كتوپڕ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرایه‌وه. ناوبراو ڕۆژی ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٩٨، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆناوه، له زیندانی ئێوینه‌وه مه‌ره‌خه‌سی پێ‌درابوو. ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئیسماعیل عه‌بدی له حاڵێكدایه كه وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕۆژی شه‌ممه باسی له نه‌گه‌ڕاندنه‌وه و ئازاد كردنی به‌شێكی زۆر له به‌ندكراوان كردبوو.