له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی به ناوه‌كانی “سه‌رهه‌نگ عه‌لیزاده” و “فه‌رزین عه‌بدۆڵڵا زاده” خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده و دوو هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “سیروان قۆربانی” و “بۆرهان كه‌مانگه‌ر” خه‌ڵكی كامیاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، “سه‌رهه‌نگ” و “فه‌رزین” خه‌ڵكی گوندی “كۆئیك”ی سه‌ر به شاری نه‌غه‌ده‌ن كه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها، “سیروان” و “بۆرهان” دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی كامیاران كه به هۆی وتنه‌وه‌ی دروشم دژی كۆماری ئیسلامی له ڕێوڕه‌سمی سه‌ره‌خۆشی “حه‌یده‌ر قۆربانی” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌م دوو كه‌سه ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی كامیاران گه‌ویشتووه‌ته پێنج كه‌س.