ڕۆژی سێشەممە ۲۷‌ی مانگی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی “موتەلیب فەرەجی” و “دانا فەرەجی”، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٦٦ ساڵی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوی “عه‌بدۆڵڵا شاداب”، هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی دێهلۆڕان كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “عەبدوڵلا شاداب” خەڵکی ئاوایی “بابخاڵاوێ”سەر بە شاری شنۆیه و خەریکی چارەسەری کێشەی ئاوی نێوان گوندەکانی “هێیە و میراوێ” بووە كه له لایه‌ن ئیتلاعاتی سپاوه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. له لایه‌كی دیكه‌وه به وته‌ی به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم ئه‌و هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی “دێهلوڕان” به تۆمه‌تی “بێڕێزی و ته‌بلیغ دژی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی شاری بانه له‌به‌ر ده‌ستا نییه.