ڕۆژی شەممە ٢٩ی مانگی خەزەڵوەر، “ئەرەستوو مەلاڕەحیمی” چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەهاباد کە پێشتر سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
“ئەرەستوو مەلاڕەحیمی” ڕۆژی شەممە ٤ی مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هه‌تاوی دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد دەستبەسەر و پاش یەک حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی وه‌سێفه ئازاد کرابوو. ناوبراو مانگی خاکەلێوەی ئه‌مساڵ لەلایەن دادگای مەهاباد بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای ٣١ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران و بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا.