به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “خه‌بات شه‌كیبا” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به پێی زانیارییه‌كان، “خه‌بات شه‌كیبا” له كاتی چوون بۆ ڕێوڕه‌سمی سه‌ره‌خۆشی یه‌كێك له دۆستانی له گۆڵزاری “به‌هه‌شتی محه‌ممه‌دی” سنه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداری ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. جێی ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان ده‌ستیان داوه‌ته شه‌پۆڵێكی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی مه‌ده‌نی وكرێكاری و ڕۆژی ڕابردووش چالاكێكی دیكه‌ی كرێكاری شاری سنه‌یان به ناوی “ڕێبوار عه‌بدۆڵڵاهی ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو.