به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، چالاکێکی کرێکاری خه‌ڵكی شاری سنه بە ناوی “مەریەم سادقی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر کرا.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزەكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنە هەڵیانکوتاوه‌ته سەر ماڵی ئه‌و چالاكه كرێكاریه و پاش پشکنینی ماڵه‌كه‌ی ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووه‌ته‌وه. جێگای ئاماژەیە ناوبراو بووکی “دایە ئاسیە”، دایکی کۆچکردووی، دوو هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە به ناوه‌كانی فه‌رزاد و فه‌رهاد مۆرادیانه کە مەراسێمێکی شکۆدار لەلایەن خەڵکەوە بۆی گیرا و “عوسمان ئیسماعیلی” چالاکی کرێکاری شاری سەقز کە ئێستا لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەرە كراوه، بەشداری ئەو مەراسێمە ببوو.