ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان، چالاكێكی سیاسی و مه‌ده‌نی به ناوی “بابه‌ك بابایی” دوای بانگهێشتی بۆ تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی حۆكمی به‌ندكرانی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه كرا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌م چالاكه سیاسی و مه‌ده‌نیه له ڕێكه‌وتی ٤ی مانگی ڕیبه‌ندانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به تۆمه‌تی “چالاكی سیاسی و ته‌بلیغ دژی نیزام” هه‌روه‌ها “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ڕاگراتنی ناوبراو له زیندانی تاكه‌كه‌سی، ئه‌م چالاكه سیاسیه‌یان بۆ دڕێژه‌ی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ زیندانی سه‌قز. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م چالاكه سیاسی و مه‌ده‌نییه له هه‌ردوو پهروهنهدهكهی سه‌رجه‌م به ٩١ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری و پێنج ساڵ زیندانی ته‌علیقی هه‌روه‌ها ٣٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای نه‌قدی حۆكم دراوه.