“مێهدی فه‌تحی” چالاكی سینفی مۆعه‌لیمان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری پاسارگاد ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه، ناوبراو پێشتریش به هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی فیسادی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و مه‌زهه‌بی ئه‌و شاره به ١٤ مانگ زیندان و جه‌زای نه‌قدی مه‌حكووم كرابوو، به‌ڵام هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و جاره‌ی هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه “مێهدی فه‌تحی” ٢٧ ساڵ پێشینه‌ی كاری هه‌یه و به وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه به‌رده‌وام له ژێر چاودێری پزیشكی دایه هه‌ر به‌و هۆیه‌وه نیگرانی خۆیان له ئاست باروودۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو ده‌ربڕی.