ڕۆژی چوارشەممە ٧ی مانگی ڕەزبەر، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هاووڵاتییەکی ژینگەپارێزیان بە ناوی “ئارمین “ئه‌سپەرلووس” دەستبەسەر کرد.
ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه پێشتر و له ڕۆژی پێنج شەممەی ٢ی مانگی ڕەشەممەی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. “ئارمین ئه‌سپه‌رلووس” دواجار له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی گشتی و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا. شایانی باسه، “ فەرانەک جەمشیدی” هاوژینی ئارمین ئێسپەرلووس هەر بەو تۆمەتە سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و مانگی جۆزەردانی ئەمسال بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕاگوێزی به‌ندیخانه كراوه..