پتر له یه‌ك حه‌فته‌یه كه چالاكانی كرێكاری، “مه‌حموود ساڵحی” و “عوسمان ئیسماعیلی” سه‌ره‌ڕای باروودۆخی ته‌ندرووستیی یه‌كجار جێگای نیگه‌رانییان، هه‌روا ده‌ستبه‌سه‌رن. ئه‌وان حازر نه‌بوون ئه‌و شته‌ی كه كۆماری ئیسلامی ناوی “تاوان”ی له‌سه‌ر داناوه قه‌بووڵ بكه‌ن و بۆ ئازادییان وه‌سیقه دابنێن. “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” له په‌روه‌نده سازییه‌كی تازه‌دا به زیندان و شهللاق مه‌حكووم كراوه و گه‌لێك نموونهیتر. به‌ڵام ئه‌و چالاكانه كه به‌مجۆره به جه‌سته‌ی پڕ له ژانیانهوه زیندانی كراوان، چی‌یان ده‌وێ؟
ئه‌وان له‌ئاست ژیانی چوار به‌رابه‌ر ژێر هێڵی هه‌ژاریی كرێكاران ناڕازین. ئه‌وان به‌نیسبه‌ت حه‌قده‌ستی نه‌دراوی كرێكاران سكاڵان هه‌یه، ئه‌وان ده‌ڵێن كه بۆچی كرێكاران ده‌بێ له مافی پێكهێنانی ڕێكخراو بۆ دیفاع له مافه‌كانی خۆیان بێبه‌ری بن؟ ئه‌وان ده‌ڵێن:
له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگدا چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی یه‌كجار كه‌می لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كان بۆ ساڵی ١٤٠٠، به‌هۆی توندبوونه‌وه‌ی گرانی و ئاوسان، بووه‌ته‌وه هیچ. جێگای سه‌ره‌نج ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ ده‌نگی ئه‌وه‌یكه به‌ناو زیادكردنی لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كان كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ژیانی كرێكاران نه‌بووه، لێروله‌وێ هه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش به ئامانجی دیاریكراو كه زیاتر بۆ دامركاندنی تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشه، له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ورد و درشتی ڕژیمه‌وه ده‌بیسترێ. بۆ نموونه له ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی “ته‌سنیم”ی سه‌ر به سپای پاسداران‌دا هاتووه كه: “چوونه‌سه‌ره‌وی هه‌وسارپساوی قیمهتهكان و هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی توانای كڕینی خه‌ڵك بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ژیانی كرێكاران له‌گه‌ڵ كێشه‌ی زۆر به‌ره‌وڕوو بێته‌وه” و به‌مجۆره باس له گرانتر بوونی به‌رده‌وامی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك ده‌كات. له‌په‌نا گرانیی به‌رده‌وام پێویسته باس له بێكاریی به‌رینی ناو لاوانی خوازیاری كار بكرێت. پێویسته باسی ئه‌وه بكرێت كه ئه‌گه‌ر له وه‌ها باروودۆخێكدا كارێكیشیان وه‌گیر بكه‌وێت، كاتییه و هیچ ئهمنییهتێك بۆ پاراستنی بوونی نییه. كرێكاران له وه‌ها باروودۆخێكدا به‌م كاره كاتییانهوه بیمه نایانگرێته‌وه و حه‌قده‌سته‌كانیان چه‌ندین مانگ دواده‌خرێت و له هیچ شوێنێكیشه‌وه پشتیوانی‌یان لێ ناكرێت. ڕژیمی ئیسلامی به‌ئانقه‌ست و به‌ئامانجی داسه‌پاندنی هه‌لومه‌رجی خۆی، كرێكاران ده‌خاته باروودۆخێكهوه تا توانای چهنهلێدانیان نه‌بێت و ناچار بن شه‌رت و مه‌رجه‌كانی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكار قه‌بووڵ بكه‌ن. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك له ڕوانگه‌ی شرۆڤه‌كارانی میدیا گشتییه‌كان له ئێران بابه‌تێكی ئاساییه له باروودۆخی قه‌یراناویدا. ئه‌وان پێمان ده‌ڵێن كه ده‌بێ سه‌بر بكه‌ین، چونكه له‌گه‌ڵ هێور بوونه‌وه‌ی قه‌یران ڕێژه‌ی ئاوسان كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت و توانای كڕینی خه‌ڵك ده‌ڕواته‌وه سه‌رێ. به‌ڵام ئه‌وان پێمان ناڵێن كه ئه‌م قه‌یرانه كێ و له پێناو كامه په‌رژه‌وه‌ند به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یدا سه‌پاوه و نایڵێن كه بۆچی هه‌ر له‌م قۆناغه قه‌یراناوییه‌دا سفره‌ی كرێكاران له هه‌موو كاتێك بێ ڕه‌ونه‌قتر بووه و ده‌سه‌ڵاتداران و دهورووبهرییهكانیان سه‌روه‌تی ئه‌فسانه‌ییان وه‌سه‌ریه‌ك ناوه؟ ئه‌وان پێمان ناڵێن كه بۆچی دواهاته‌كانی قه‌یران له‌نێوان هه‌مواندا، له كاربه‌ده‌ستانی حكوومی و نوێنه‌رانی مه‌جلیس و فه‌رمانده باڵاكان و كاربه‌ده‌ستانی ئایینی و وه‌زیران و به‌ڕێوه‌به‌رانی شوێنه دهوڵهتییهكانهوه بگره تا كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش، وه‌ك یه‌ك سهرشكێن نین و پێمان ناڵێن كه كرێكار و خانه‌نشینكراوێك كه له باشترین حاڵه‌تدا ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار تمه‌ن له مانگدا مووچه وه‌رده‌گرن چۆن ده‌توانن به‌م بڕه پاره‌یه پێداویستییه‌كانی ژیانیان دابین بكه‌ن؟
له وه‌ها باروودۆخێكدایه كه ئه‌مڕۆ داروده‌سته و بانده‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات له‌سه‌روبه‌ندی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن لایه‌نی به‌رامبه‌ری خۆیان به هۆكار و خوڵقێنه‌ری ئه‌م باروودۆخه پێناسه بكه‌ن تا یه‌كه‌م تووڕه‌یی خه‌ڵك له گشت ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان دامركێنن و دووهه‌م گشت نیزام و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له زه‌بری ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك به‌دوور بگرن و سێهه‌م له‌م ڕێگه‌وه ڕیاكارانه له‌ژێرناوی دیفاع له كار و بژێوی خه‌ڵك، ئه‌وان به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان ڕابكێشن. به‌ڵام ڕژیم كه بۆ كێشه‌ی كار و بژێوی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی ئێران هیچ ڕێگاچاره‌یه‌كی نییه، به سه‌رلێشێواوییه‌كی ئاشكراوه، چاره‌ی كار له توندكردنه‌وه‌ی گوشار بۆسه‌ر چالاكانی كرێكاری و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ ده‌بینێ.
ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستانی ورد و درشتیان، شرۆڤه‌كاران و میدیاكانیان باس له باروودۆخی دژواری ژیانی كرێكاران بكه‌ن هیچ كێشه‌یه‌ك نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه به‌ده‌رله بازاڕگه‌رمی كردن بۆ شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌موو ئه‌م بۆچوونانه كۆنتڕۆڵكراون و پێویسته بیسه‌ر فریو بدات و مه‌ترسی له ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دوور بخاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كرێكارێك ئه‌وه بڵێ، چون ناتوانێ خۆی و خه‌ڵك فریو بدات، چون ده‌بێ هه‌موو ڕاستییه‌كان ئاشكرا بكات، چون ده‌بێ له ڕیشه‌ی هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی و دژواریانه‌ی كه له ژیانی دایه بگات و كرێكاران بۆ ده‌ربڕینی ڕاستییه‌كان و بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون له ژیانێكی شیاوی ئینسان، بانگهێشتی یه‌كگرتوویی و هاوپشتی بكات، له ڕوانگه‌ی ڕژیمه‌وه ئه‌م كرێكاره تاوانباره. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه سه‌ربڵیند كردن و ملكه‌چ نه‌كردن له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسێك كه حاكمانی ئیسلامی به‌سه‌ر كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشیان دا سه‌پاندووه، تاوان به حیساب دێت. به‌ڵام خه‌ڵكی ناڕازی به باروودۆخی ئێستا، هه‌موو ڕۆژێ هه‌نگاوێكیتر به‌ره‌و یه‌كگرتوویی ڕێزهكانیان له‌پێناو داسه‌پاندنی خواسته‌كانیان هه‌ڵده‌گرن و به پشتیوانیی بێده‌ریغ له چالاكانی كرێكاری، هه‌وڵی ڕژیم بۆ گه‌یشتن به ئامانجی سه‌رشۆڕانه‌ی پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه. ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی كرێكاری حهكایهتێكه به درێژایی ٤٢ ساڵ به‌ره‌نگاربوونوه‌ی ئه‌م ڕژیمه له‌گه‌ڵ خواستی كرێكاران و بێگومان كۆماری ئیسلامی ناتوانێ له‌م ڕێگه‌وه ده‌نگی كرێكاری وشیار و ناڕازی كپ بكات.