ڕۆژی سێشەممە 28ی گوڵان، پێنج چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی “مورتەزا محەمەدی”، “قانع خاتری”، “کەیوان ئەلیاسی”، “موحسێن حسێن پەناهی” و “رەزا رەزایی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەرکران.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ئەم پێنج چالاكه مهدهنیه ڕۆژی دووشەممە 27ی گوڵان لە رێگەی تەلەفونەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە کرابوون. شایانی باسه كه تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە له هۆکاری دەستبەسەر كردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەو پێنج هاوڵاتییه هیچ زانیارییهك لهبهر دهستا نییه.