نۆ هاووڵاتیی خهڵكی “شرناخی” باكووری كوردستان، کە پێشتر بەتۆمەتی ئەندامبوون و بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیرکرابوون، بە زیندانیکردن سزادران و رەوانەی گرتووخانە کران.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، له ڕێكهوتی ١٩ی مانگی بهفرانباری ١٤٠٠ی ههتاوی، تیمەکانی دژەتیرۆری “شرناخ” له ئۆپراسیۆنێكدا 26 هاووڵاتییان بە تۆمەتی ئەندامبوون و پڕوپاگەندەکردن بۆ پەکەکە دهستبهسهر كردووه كه له ، ڕۆژی ٢٥ی هەمان مانگ پرۆسەی دادگاییکردنیان بەڕێوەچوو. شایانی باسه پرۆسەی دادگاییکردنەکە، لە هەشتەمین دادگای سزا قورسەکانی شرناخ بەڕێوەچوو، بە بڕیاری دەستەی دادوەران، 9 كهس لەو دەستگیرکراوانە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا و رەوانەی گرتووخانە کراون.