کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٩ كه‌س له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ سه‌لاسی باوه‌جانی

182g

182g

 

لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شار و ناوچەکانی کوردستان دا، ٩ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، سەر بە ئوستانی کرماشان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار كران.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ٩ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “سالار ره‌مه‌زانی، شاهین ئاغاوەیسی، وەحید مێهروەرز، نازدار جەمشیدی، فەرامەرز ڕۆستەمی، عەلی ڕۆستەمی، ئیمان ڕۆستەمی، فەرشاد ئەمیری و پژمان ئومیدی”، خەڵکی گوندی “بزمیرئاوا”ی شاری سەلاسی باوەجانی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەستبەسەر کران. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ئەو ٩ هاووڵاتییە، لە ڕۆژانی چوارشەممە ٥ی مانگی پوشپەر هەتا ڕۆژی هەینی، به‌ تومه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.