کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٩ كه‌س له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌ناڵی تێلێگرامی له‌ كوردستان

بازداشت ۹ تن از مدیران کانال های

بازداشت ۹ تن از مدیران کانال های

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كاربه‌ده‌ستانی ئینتزامی ڕژیم له‌ ئۆستانی كوردستان له‌درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی خۆیان دا ڕایانگه‌یاند، كه‌ ٩ كه‌سیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌ناڵی تێلێگرامیی ئه‌م ئۆستانه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منییه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ تۆمه‌تی ” تێكدانی ئاسایشی گشتی، ته‌بلیغ له‌ دژی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕژیم، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپه‌ نه‌یاره‌كان، چالاكی له‌دژی ئه‌منیه‌تی گشتی” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ په‌روه‌نده‌ی ئه‌م ٩ كه‌سه‌ هه‌روا به‌رده‌وامه‌ و هه‌تا كاتی ئاماده‌ كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به‌ شوێنی ڕاگرتنیان له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.