کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٧ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی “سه‌لاس باوه‌جانی” و “بۆكان”

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی “سه‌لاسی باوه‌جانی” كه‌ ته‌نیا ناوی “خالد میرزایی” و “كه‌یوان به‌هرامی” له‌ ناویانه‌ ئاشكرا كراوه،‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “ڕه‌حیم خان”ی سه‌ر به‌ شاری بۆكان، به‌ ناوی “چیا ئاغابه‌یگ پوور” له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و شه‌ش گیراوه‌ی خه‌ڵكی “سه‌لاسی باوه‌جانی” به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیداری ئیتلاعاتی شاری كرماشان كراون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ “چیا ئاغابه‌یگ پوور” له‌ شاری بۆكان به‌ هه‌مان تۆمه‌ت  له‌ شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستپێكی مانگرتنی گشتی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژبه‌ ڕژیم له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

komalah

ده‌ستپێكی مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆكانی سه‌راسه‌ری ئێران

komalah

په‌یوه‌ستبوونی كرێكارانی شیركه‌تی لووله‌سازی ئه‌هواز به‌مانگرتنی سه‌راسه‌ری

komalah

په‌یوه‌ستبوونی كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌ به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌ندكراوان له‌ شاری كرماشان

komalah