هێزە ئەمنییەکانی تورکییه، ٣٣٠ كۆچبەریان لە پارێزگای ئەديرنە کە لە هەوڵدابوون بەشێوەی نایاسایی رووبکەنە دەرەوەی وڵات دەستبهسهر کرد.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامى گەڕان و پشکنینی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر شارۆچكەكانى “ئەنەز، ئوزونكۆپرو” و چەند گوندێکى سەر بە پارێزگاکە، ٣٣٠ کۆچبەری خهڵكی وڵاتانی، ئەفغانستان، ميسر، بەنگلاديش، پاكستان، سورییه، عێراق و ئهلجەزائيرییان دەستگیرکردووە. ئاماژە بەوەشکراوەن، کۆچبەرەکان رادەستی فەرمانگەی کۆچ لە پارێزگاکە کران. ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژانە بە دەیان کۆچبەر بەهۆى خراپی دۆخى وڵاتەکانیانەوە لە تورکیا کە دەیانەوێت لەسنورەکانى ئەو وڵاتەوە بۆ وڵاتانى رۆژئاوا کۆچبکەن دەستگیر دەکرێن.