به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار له شارۆچكه‌ی بۆدروم، ٣١ كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
میدیاکانی تورکییه بڵاویانکردووەتەوە، تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریای ئەو وڵاتە گروپێک کۆچبەری نایاساییان کە هەوڵیانداوە بە بەلەمێکی لاستیکی بۆ وڵاتانی ئوروپا کۆچبکەن دەستبه‌سه‌ر کردووە. ئاماژەى بەوەشکردووه، دوای پشكنینی به‌له‌مه‌كه ٣١ كۆچبه‌ری نایاسایی هەڵگری ره‌گه‌زنامەی سورییه، باشوری ئافریقا و عێراق بوون و لە نێو دەستبه‌سه‌ر کراوەکانیشدا ژمارەیەک ژن و منداڵی تێدابووە.