ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، “قەسەدە” له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند: شەڕڤانان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گوندەکانی دەوروبەری شاری ڕەققە ٢٧ تیرۆریستی داعشیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووە.
ماڵپەڕی فەرمیی هێزەکانی سووریا دیموکرات “قەسەدە” بڵاویکردووەتەوە، كه به دوای ڕووداوه‌كه‌ی زیندانی “غوێران”ی شاری حه‌سه‌كه، ئۆپراسیۆنێكی به‌ربڵاویان ده‌ستپێكردووه و ته‌نیا له شاری “ڕه‌قه” توانیویانه ٢٧ تیرۆریستی داعش ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن. به‌رپرسانی “قه‌سه‌ده” ده‌ڵێن: ڕژیمی سووریا چه‌ندین خاڵی سنووری له “ڕه‌قه” چۆڵكردووه و ئه‌و بۆشایه بووه‌ته هۆی دزه‌پێكردنی تیرۆریستانی داعش و بڵاوبوونیان به ناوچه جیاوازه‌كان