ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، له چەند ناوچەیەکى پارێزگاى ئیزمیرى تورکییه ١٨٦ كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران.
بەگوێرەى میدیا تورکییەکان له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی دیكیلی، تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا، به‌له‌مێكی لاستیكییان بینیوە و پاش راگرتنی به‌له‌مه‌كه ٣٤ كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركرد كه ١٦یان منداڵ بوون. هاوکات له ناوچه‌ی كانڵی كایای كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی كارابورونيش لە بەلەمێکى دیکەدا ٤٧ كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستبه‌سه‌ركرد، كه ٤٤كه‌سیان سووری و سیانیان فه‌ڵه‌ستینی بوون. له كه‌ناراوێکى دیکەدا ٩٨ كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران، ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژانە لە کەناراوەکانى تورکییه بە سەدان کۆچبەر دەستگیردەکرێن، کە بەهۆى دۆخى ناهەموارى وڵاتەکانیان بەرەو ئەوروپا کۆچدەکەن و رێگاى دەریایی لە تورکییه بەکاردەهێنن.