ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ١٤ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی “دیاربه‌كر” و ڕه‌حا” له باكووری كوردستان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به دوای هێرشی به‌ربڵاوی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ماڵی هاووڵاتییان له باكووری كوردستان، لانیكه‌م ٨ كه‌س له شاری “دیاربه‌كر” و ٦ كه‌سی دیكه‌ش له شاری “ڕه‌حا” به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ “پارتی كرێكارانی كوردستان” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێی ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا خه‌ڵكی توركیا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دژ به سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی “ئه‌ردۆغان”، دابه‌زینی به‌های لیری توركی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵاوسان و گرانی له‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.