ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی به‌فرانبار، لانیكه‌م ١٣ ئه‌ندامی پارتی دیمۆكراتی گه‌لان(HDP) له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه له شاری وان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوودا پۆلیسی توركیا ئۆپراسیۆنێكی به‌ربڵاوی دژی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی دیمۆكراتی گه‌ڵان ده‌ستپێكردووه و تا ده‌چێت ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ئه‌و حیزبه له ناوچه جیاجیاكانی توركیا زیاتر ده‌بێت. داڕمانی ئابووری توركیا و دابه‌زینی به‌های لیری ئه‌و وڵاته به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی هۆكاری خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و دوایانه‌ی توركیا بوو كه به دوای خوی‌دا شه‌پۆلێكی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی چالاكانی مه‌ده‌نی وسیاسی لێكه‌وته‌وه.